ارمنی
آهنگ «کاڵە هۆ کاڵە» از آلبوم ارمنی — حمید حمیدی
کاڵێ و هەی کاڵی باوانم کاڵێ
ئەرێ فیدای باڵات بم
ئەی لایە لایەت بۆ دەکەم
بێرە دەرکی حەوشەکەم
دوو قسەی خۆشت بۆ دەکەم
سەودای سەری ماڵەکەم
سڵاو لە بەژنی باریک بینایی هەر دوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ دیل و ئەسیر کراوم
خودا بۆخۆی دەیزانێ لە عیشقی تۆ سووتاوم
کاڵێ و هەی کاڵی باوانم کاڵێ چاوانم کاڵێ
ئەرێ فیدای باڵات بم
ئەی لایە لایەت بۆ دەکەم
بێرە دەرکی حەوشەکەم
دوو قسەی خۆشت بۆ دەکەم
سەودای سەری ماڵەکەم
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ تازە گۆشەی کێشاوە
لەبەر ئەو دایکەی دەمرم مەمکی دە زارت ناوە
ئەوجا بێرە ماچت کەم تاقە گوڵی باغی ساوا
کاڵێ و هەی کاڵی چاوانم کاڵێ باوانم کاڵێ
کاڵێ و هەی کاڵی باوانم کاڵێ باوانم کاڵێ
ئەرێ فیدای باڵات بم
ئەی لایە لایەت بۆ دەکەم
بێرە دەرکی حەوشەکەم
دوو قسەی خۆشت بۆ دەکەم
سەودای سەری ماڵەکەم
ئای مەنێ و مەنێ سەرقەڵا مەنێ
گیانم دەبەخشم لەیلی ئەو کچە بکەنێ
چل خەم چل خەیاڵ چلیش وەسواسە
سێ چل چۆن دەرکەم بە یەک هەناسە
ئەرێ ئای مەنێ و مەنێ سەرقەڵا مەنێ
ئای مەنێ و مەنێ سەرقەڵا مەنێ
گیانم دەبەخشم لەیلی ئەو کچە بکەنێ
بۆ بێگانەیێ ئەمنت لەبیر کرد
ئەرێ بێ بەڵا بی ئازیز ئەمەت بۆچی کرد
ئای مەنێ و مەنێ سەرقەڵا مەنێ
گیانم دەبەخشم لەیلی ئەو کچە بکەنێ
دەچمە سەری سەفینێ بەرامبەر بە شەقڵاوە
دڵم تەنگ و تاریکە دەڵێن لێوئاڵ تۆراوە
کاڵێ و هەی کاڵی باوانم کاڵێ باوانم کاڵێ
کاڵێ و هەی کاڵی چاوانم کاڵێ چاوانم کاڵێ
ئەرێ فیدای باڵات بم
ئەی لایە لایەت بۆ دەکەم
بێرە دەرکی حەوشەکەم
دوو قسەی خۆشت بۆ دەکەم
سەودای سەری ماڵەکەم